ئاڤا میدیا
بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان توندتر دەکرێ، لەماوەیەكی كەمدا 59 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیر كراون و ئێستا لە زیندانن، ئاڤا هەوڵێک بۆ کردنەوەی چەند پاڵاوگەیەکی نایاسایی دیکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا کێشەی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر بووە جێگەی مشتومڕ، تەنانەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چوار بڕیار لەلایەن حکومەتەوە دەرچوو کە یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە؛ هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دەبێت بە زووترین كات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و دابخرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەماوەیەكی كەمدا 59 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیر كراون و ئێستا لە زیندانن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا بەردەوام بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەی ژینگە و داخستنی پاڵاوگەکان دەکات، هاوکات چەند هاووڵاتییەک، ڤیدیۆیان بۆ ئاڤا میدیا ناردووە و داوا دەكەن بگەیێنرێت بە لایەنی پەیوەندیدار.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیانە کردووە، بە وردی لێكۆڵینەوەی کردووە، دەركەوت لەلای گوێڕ لە دەوروبەری ئەو پاڵاوگە نایاساییانەی كە بوونەتە بەڵا بۆ گیانی خەڵك و بەشێكیشان داخراون، چەندین پارچە زەوی بە ڕووبەری گەورە و بە پانی و درێژی تەخت كراون، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا پاڵاوگەی دیكەی نایاسایی لەسەر دروست بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری بۆ بابەتەکە كرد، دەركەوت نە پۆلس و ئاسایش، نە ناحیەی گوێڕ ئاگادار نەكراونەتەوە و بەهیچ شێوەیەك پرسیان پێنەكراوە لە تەختكردنی ئەم زەوییانە و هیچ مۆڵەتێكیش وەرنەگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیس و ئاسایشی ناحیەی گوێڕ تیمی تایبەتیان ناردووەتە سەر زەوییەكان، ئەوانیش زۆر سەریان لە بابەتەكە دەرنەچووە و سەریان سوڕماوە کە کێ ئەو بوێرییەی هەیە شتی لەم جۆرە بکات، بەتایبەت كە ئێستا ڕێوشوێنەكان زۆر توندتر كراون بۆ سزادانی سەرپێچیكاران و داخستنی پاڵاوگە نایاسییەكان. هاوکات شوێنەكە زۆر بە ئاشکرا دیارە و لە بەرزاییەکانەوە ناوچەی پاڵاوگەكان زۆر بە ئاسانی دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاونیشتمانیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە داخستنی دوو فەرمانگە ئاگادار دەكرێنەوە





