ئاڤا نیوز
دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کڕۆلا کە لە هەرێمی کوردستان و لەناو خەڵک بە 'بیکاشۆ' ناسراون، هەمان ڕەنگ، مۆدێل، دیزاینن و زۆربەی تایبەتمەندیەکانیشیان وەکو یەکە، کەچی زیاتر لە چوار هەزار دۆلار واتا چل وەرەقە جیاوازی لە نرخیان هەیە؛ یەکێکیان دروستکراوی چینە، ئەوی دیکەش دروستکراوی ژاپۆنە.
چیرۆکی سەرەکی: بیکاشۆیەکیان نرخی کەمترە و دروستکراوی وڵاتی چینە، ئەوەی دیکەیان پارچەکانی لە وڵاتی ژاپۆن دروست کراوە و لە تورکیا بەیەکەوە بەستراوەتەوە، ئەمیان نرخی چوار هەزار دۆلارێک گرانترە. بە ڕووکەش دوو ئۆتۆمبێلی تەواو هاوشێوەن، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی لە بواری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کار دەکەن جیاوازن.
لێدوانی فەرمی: کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق دەڵێت بیکاشۆی چینی تەنیا بۆ وڵاتی چین دروست کراون نەوەک هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، تۆیۆتا کرۆلا سێ جۆری کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، تایبەتمەندی خەلیجی، تایبەتمەندی ئەمریکی و کرۆلای چینی کە ئەوەی سێیەمیان نرخی لە دوو جۆرەکەی دیکە کەمترە، بەڵام هێشتا لە وەرزی هاوین تاقینەکراوەتەوە کە لە پلەی گەرمی بەرز سەکەوتوو دەبێت یان نا.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی هەرزانیان لە بازاڕەکان، ماوەی چەن ساڵێکە ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە، لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتان خواستێکی زۆریان لەسەرە و بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا چینییەکان بازاڕی ئۆتۆمبێلیان بەڕێژەیەکی زۆر بۆ خۆیان قۆرخ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





