چەند پەیامێک لە پارتییەوە: سوورین لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان
- کوردستان
- 2024-03-04

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامێکدا "دۆخی عێراق بە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار " دادەنێت، ئاماژە بۆ فشارە بەردەوامەکانی سەر کوردستان دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی دەستوور لەبەردەم مەترسیی ڕاستەقینەدایە، وێڕای ئەمانەش جەخت لە پاراستنی دەسەڵات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەوەی (33)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕین، جەخت دەکاتەوە؛ ڕاپەڕین پەیامی بە هەمووان دا كە گەلی كورد و خەڵكی كوردستان بە هیچ كلۆجێك مل بۆ زۆرداران نادەن، چەند بەهێز و دڵڕەق و بێ مروەتیش بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی چەند تەوەرەێکی جیاواز لە خۆدەگرێت و چەند پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی عێراق دەکات:
- سەركەوتنی گەل و نیشتیمان لە یەكبوون و یەكدەستی و برایەتی دایە، پەرتەوازەیی و لێكترازان تەنیا نەهامەتییە.
- جەخت لەسەر ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردستان دەکەینەوە بە جۆرێک هەمووان لەسەر پرسە ستراتیژییەكان هاوئاراستە و یەکگوتار بین.
- هەموو هەوڵێك دەدەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەرکی لەپێشینەمان پاراستنی خاك و خەڵك و قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان بێت.
- دۆخی عێراق بەرەو قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار دەڕوات و دەستوور لەبەردەم مەترسی ڕاستەقینەدایە.
- هەوڵی ناوخۆیی و دەرەكی ئاشكرا لە ئارادایە بۆ پاشگەزبوونەوە لە هەموو ڕێكکەوتنە سیاسییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
- فشاری زۆر و هەمەلایەنە بەردەوامن بۆ سەپاندنی هەندێك واقیع بەسەر كوردستاندا كە بە درێژایی سەدەیەك بە هێرش و پەلاماری سەربازی نەیانتوانیوە بیسەپێنن.
- پێویستە بەردەوامبین لە دانوستان و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی و یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە جۆرێک دووبارە نەبنەوە.
- سوورین لەسەر پاراستنی دەسەڵات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. پێداگرین لەسەر چاکترکردنی باری ئابووری و بژێوی خەڵک.
- بەڵێن دەدەین بە جیددی و ڕاستگۆیانە كار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد بكەین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کەرتی نەوت و غاز ئەنجامدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ لە جۆرێک سزای سەر ئۆتۆمبێل خۆش دەبێت





