وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
- کوردستان
- 15 شوبات

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا
ئاڤا نیوز
لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هاوکات باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد.
زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی به‌ریتانیا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، به‌تایبه‌تی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
-ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سووریا و پێشهاتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
- کو‌لتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شوێنه‌وارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تره‌مپ به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر بایدن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکوانێکی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستەنبوڵ تیرۆر کرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی سەركۆنەی تیرۆركردنی كاندیدەکەی بەغدا دەكات