
وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باجی تایبەت بۆ ئەو قورئانخوێنانە دروست بکرێت کە دەنگیان خۆشە و لە پرسەکان قورئان دەخوێن، ئامانج لێی ڕێکخستنی قورئان خوێندنە لە پرسەکان.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵەی قورئانخوێنانی هەرێمی کوردستان تەنیا لە شاری هەولێر 600 ئەندامی هەیە لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 320 ئەندامیان هەیە، لە پارێزگای هەڵەبجە 43 ئەندامیان هەیە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 48 ئەندامیان هەیە، لە پارێزگای دهۆکیش 29 ئەندامیان هەیە، بڕیارە باجی تایبەت بۆ ئەو قورئانخوێنانە دروست بکرێت کە دەنگ خۆشن و لە پرسەکان قورئان دەخوێنن.
لێدوانی فەرمی: فوئاد مەلا ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی قورئانخوێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شاری هەولێر 450 قورئانخوێنی پیاو و 150 قورئانخوێنی ئافرەت هەیە، ئەم پرۆسەیە بۆ ڕێکخستنی ئەو قورئانخوێنانەیە کە لە پرسەکان لە مزگەوت قورئان دەخوێنن، ئەو قورئانخوێنانەی بڕیارە باجیان بۆ بکرێت، لە کۆی 450 قورئانخوێنی پیاو لە شاری هەولێر تەنیا 60 بۆ 70 قورئانخوێن باجەکەیان بۆ دروست دەکرێت، هاوکات نزیکەی 40 بۆ 50 قورئانخوێنی ئافرەتیش باجیان بۆ دروستدەکرێت.
فوئاد مەلا ئەحمەد گوتیشی، "پرۆسەکە سەرەتا لە هەولێر دەستپێدەکات، دواتر پرۆسەکە لە پارێزگاکانی دیکەش بۆ دروستکردنی باج بۆ قورئانخوێنەکان دەست پێدەکات، لە ئێستادا فۆرمێکمان بۆ پارێزگاکان ناردووە، دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە و وەرگرتنی زانیارییەکان لەوێش دروستکردنی باج بۆ قورئانخوێنانی ئەو پارێزگایانەش دەست پێدەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەندامەکان چەندین خولیان بینیوە و هەموویان کەسانی دەنگخۆشن، تەواوی بانگبێژانی بانگدانی ئەلیکترۆنی ئەندامی کۆمەڵەکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوو باجی تایبەت بۆ سەرجەم ئەندامەکان لە سنووری هەولێر دروست دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی قورئان خوێندن لە پرسەکاندا، بەگوێرەی ئەو نرخەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیاریکردووە 75هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 30 خولەک لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت





