
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر زۆر بابەتی ئیداری و سیاسی هاوڕایی دروست بووە، چاوەڕوانن بەزووترین کات مژدەی پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە ڕابگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی کۆبووەوە و حەوت تەوەریان تاوتوێ کرد، کە پێکهاتبوون لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و شەڕی غەززە و سووریا، بابەتە ناوخۆییەکانی پارتی و هەرێمی کوردستان تاوەکو پرسی مووچە و پێکهێنانی حکومەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەی ناوەندی پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و گرنگترین خاڵەکانی ئەمانەن:
٠ باسی پڕۆسەى ئاشتى لە باکووری کوردستان و تورکیا و سەردانى شاندى دەم پارتى بۆ هەرێمى کوردستان کراوە، ئەم پڕۆسە گرنگ و کاریگەرە پێویستى بە زەمینە خۆشکردن و هاوفکرى و هاوکارى هەیە، ئەوەى بۆمان بکرێت و پێویست بێت و لێمان داوابکرێت هاوکار و زەمینەخۆشکار دەبین.
٠ سەبارەت بە بودجە و مووچەى فەرمانبەران و جێبەجێ نەکردنى بڕگەکانى ڕێککەوتنەکان، پارتی جەخت لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان لە ڕوانگەى دەستوور و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە، دەڵێت شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان بە سیاسى نەکرێن و ماددە دەستوورییەکان وەکو ئەوەى کە لە دەستووردا هاتوون خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و جێبەجێ بکرێن.
٠ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە دروست بووە و، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان هاوڕایى دروست بووە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لە کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و کابینەى نوێ لە سەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێزى پێشمەرگە، ڕابگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






