شاندی ئیمرالی: بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پرسی ئاشتی بە گرنگ و پێویست دەزانین
- کوردستان
- 15 شوبات
سەرۆک بارزانی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی شاندی ئیمرالی بۆچوون و تێبینییەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی ئاشتی بە گرنگ و پێویست دەزانێت، پەیامی ئۆجەلانیان بۆ هێناوە، پەیامی ئەویش بۆ ئۆجەلان دەبەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی ئیمرالی ئێستا لە هەولێرن و بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و پەیامی ئۆجەلانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی پێبگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمرالی بە ئاڤای وت:" سەبەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبینەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان دەبێت".
وەک محەممەد کەماچ باسی کرد، لەسەر پێشنیازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن، ڕاو بۆچوونەکانی بارزانی بۆ پرسی ئاشتی بە گرنگ و پێویست دەزانن، دواتر پەیامی بارزانی بۆ ئۆجەلان دەبەنەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر دەبن، دوای کۆبوونەوەی سبەی یەکشەممە، ڕۆژی دووشەمە کە نێچیرڤان بارزانی لە ئەڵمانیا گەڕایەوە، لەگەڵ ئەویش کۆبوونەوەیان دەبێت، دواتریش لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە. ڕۆژی سێشەممەش سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژوویی بڵاوبکاتەوە کە کاریگەری لەسەر چارەنووسی ناوچەکە دروست بکات و دۆخی گرژی و ململانێکانی تورکیا بەرەو قۆناغی ئاشتی بگۆڕێت، بەڵام وەک ئەوەی چاوەڕی دەکرا بڵاو نەکرایەوە.
لەمبارەیەوە پەروین بووڵدان، ئەندامی شاندەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییەکان پەیامەکە بڵاونکەراوەتەوە، بەڵام لەم مانگەدا هەر بڵاودەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە