نێچیرڤان بارزانی: دەخوازین پەکەکە پێشوازی لە پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات
- کوردستان
- 16 شوبات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاشتی لە میونشن چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان ئەنجامداوە، ئەمڕۆ یەکشەممەش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکەین گوێبیستی پەیامی ئاشتی بین لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە، دەخوازین پەکەکەش پێوەیەوە پابەند بێت.
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەپاڵ سەرکردەی وڵاتانی زلهێزی جیهان بەشدار لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەشدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی هەبوو، هەموویان پەیامی پاڵپشتی و پشتیوانییان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی لە هەولێر پێشوازی لە شاندی دەم پارتی دەکەم، داخوازم پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' پێشوازی لە پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە سووریا دەگوزەرێت جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکە بەوەی ڕژێمی پێشوو لەسەر کار نەماوە، گەلی سووریا شایستەی ژیانێکی باشترن و هیواخوازین دەسەڵاتی نوێی سووریا کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکایەتی دەکات فاکتەرێک بێت بۆ هێنانەکایەی ئارامی لەو وڵاتە.
- تورکیا زۆر بەجدی هەوڵدەدات پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێ بکات.
- بۆچوونی هەرێمی کوردستان وایە کە عێراق تاوەکو ئێستا پێویستی بەمانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
- هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە.
- هەمان نمونەی هەرێمی کوردستان لە سووریا جێبەجێ ناکرێت بەڵام دەکرێت شێوازێکی تایبەت بە خۆیان هەبێت کە خزمەت بە کوردانی ئەو ناوچەیە بکات.
- هیواخوازم جارێکی دیکە سەردانی قامیشلۆ و عەفرین و سووریا بکەم.
- پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆخێکی باش دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکوانێکی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستەنبوڵ تیرۆر کرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی سەركۆنەی تیرۆركردنی كاندیدەکەی بەغدا دەكات