ئاڤا لە هۆکاری دەستبەکارنەبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە سنووری هەڵەبجە دەکۆڵێتەوە
- کوردستان
- 17 شوبات
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە بەمەبەستی دامەزراندن ژمارەیەک پێشمەرگە ناونووس کراون بۆ پاسەوانی لە بارەگاکانی پارتی، دەڕۆنە فێرگەکان و مەشق دەکەن، هەندێکیان لە سنووری هەڵەبجە تاوەکو ئێستا نەچوونەتە مەشق و لەچاوەڕوانیدان.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک پێشمەرگە لەپێش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسنووری لقی 12ـی پارتی ناونووسکراون بەسەر دوو بەش دابەش بوون، بەشێکیان لە فەرماندەی زێرەڤانی، بەشێکی دیکە لەسەر یەکەی 80 جێگیرکراون.
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی 600 پێشمەرگەن، 300 پێشمەرگە لەسەر زێرەڤانی بەشدارییان لە خول کردووە و ئێستا مووچە وەردەگرن، ئەوانەی سەر بە یەکەی 80ـن ژمارەیان 300 پێشمەرگەیە پێنج مانگە بایۆمەتریان کردووە، هێشتا نە براونەتە مەشق نە مووچەیان بۆ بەستراوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەستانێکی زۆر لەسەر فێرگەکانی مەشقی سەربازی هەیە، تەنیا سنووری لقی 12 ـەش نییە و هەموو کوردستانە بۆیە وەجبە وەجبە دەبرێنە مەشق، نۆرەی ئەوانەش نزیکە و دوای چوونیان بۆ مەشق مووچەکانیان دەبەسترێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






