
دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانووستاندنکاری پارتی
ئاڤا نیوز
شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، ئەندامێکی شاندی دانووستانکاری پارتیش دەڵێت، یەکلاییکردنەوەی پۆستە باڵاکان بە کۆبوونەوەیەک و دوو کۆبوونەوە تەواو نابێت بەڵام نزیکبوونەوەی باش هەیە.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی و ئامادەکردنی ڕەشنووسێک لەسەر دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان و پەیکەربەندی حکومەت، بڕیارە لە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی، سێهەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بکەن، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، نزیکبوونەوەی زۆر لەنێوان هەردوو حیزبەکە دروست بووە و ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەوەن، پێش جەژنی نەورۆز لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانووستاندنکاری پارتی لەوەڵامی پرسیاری عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، "مەرج نییە بە کۆبوونەوەیەک و دووان حکومەت پێکبهێنرێت، بەڵام لێکنزیکبوونەوەی باش لە نێوانماندا هەیە."
پەیامنێری ئاڤا ئەوەشی لێپرسیوە، ئایا ڕاستە یەکێتی داوای وەزیری ناوخۆی کردووە، لە وەڵامدا دڵشاد شەهاب دەڵێت، "تاوەکو ئێستا باسی هیچ پۆستێک نەکراوە."
باکگراوند: شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتیی تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام و دەباشان کردووە، لیژنەی تەکنیکی نێوانیشیان پێنج کۆبوونەوەیان کردووە، چاوەڕێشدەکرێت لەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەدا بچنە وردەکاری گفتوگۆکانی دابەشکاری پشک و پۆستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






