
دیمەنی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە چەمچەماڵ بەشێکی مووچەکانیان بڕاوە و وەزیری پەروەردەش دەڵێ، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین.
وێنە گەورەکە: بەدیجیتاڵیکردنی لیستی مووچە و خەرجییەکان هەندێ گرفتی بۆ دامەزراوەکانی حکومەت دروستکردووە، بەو هۆیەوە بەشێک لە مووچەخۆران مووچەی مانگی یەکیان بەتەواوەتی وەرنەگرتووە، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن هۆکاری کەمکردنەوەی مووچەکانیان بزانن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود قادر، لەبەشی ژمێریاری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێ،
- سێ هەزار مووچەخۆر لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ مووچە وەردەگرن، پێشووتر ئامادەکردنی لیست سیستەمەکەی لەلای پەروردەی گشتیی سلێمانی بوو، "ئەم مانگە بەبێ ئاگادارکردنەوە داوایان کرد کە خۆمان لیستەکە ئامادە بکەین، دواتر یەکسەر داوایان کرد بۆیان بنێرین، بۆیە فریا نەکەوتین هەمووی جیا بکەینەوە".
- ئەو خاوەن پێداویستییانە نزیکەی 10 مامۆستا دەبن، پێشووتر هەموو مانگێک ناوی ئەوانمان بەجیا دەنارد، بەڵام لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی داخل نەکرابوو، بۆیە لە لیستی مانگی یەک نەنووسراوە و ئێستاش هەموو دەرماڵەیەک وەستاوە، لەگەڵ کردنەوەی دەرگا بەڕووی خەرجکردنی ئەو دەرماڵانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەو بڕەی مانگانە لەو مامۆستایانەش بڕاوە هەموویان بۆ خەرج دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین و لەهەر کوێیەک مامۆستایان کێشەیان هەبێت هەوڵی چارەسەری دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






