
ئاڤا نیوز
هەسەدە، مەسەدە و ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بانگهێشتی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بۆ ڕۆژئاوی کوردستان دەکەن و هەشت خاڵیش وەک بنەما بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دادەنێن.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 17-2-2025، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) و ئیدارەی خۆسەری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ گەیشتن دیدگایەکی هاوبەش لەسەر ئاییندەی سووریا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی لیوای باکوور لە هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتنی گرنگ لە تووندوتۆڵکردنی هاوکاری و سەقامگیرکردنی سووریا.
- زانیاریی زیاتر: هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئایندەیەکی گەش لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئەبو عومەر ئیدلیبی دیارترین بڕگەکان کە لەسەری ڕێککەوتوون، بریتین لە 8 خاڵ:
1. یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان: ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دامەزراوە ئەمنییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە پێکهاتەی سوپای سووریا بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان و بەهێزکردنی هێزی نیشتمانی.
2. چالاککردنەوەی دامەزراوە مەدەنییەکان: بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانی سەر بە دەوڵەت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و باشترکردنی ئاستی ژیانی دانیشتووان.
3. کشانەوەی چەکدارانی بیانی: کشانەوەی سەرجەم چەکدارانی غەیرە سووری لە ڕیزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی سەروەری و سەقامگیریی نیشتمانی دووپاتکرایەوە.
4. بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا: ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی کۆبوونەوە و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە دیمەشق بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەسەر پرسە نیشتمانییەکان.
5. جەختکردنەوە لەسەر یەکپارچەیی سووریا: جەخت لەسەر گرنگی یەکپارچەیی خاکی سووریا کرایەوە و لە یەکخستنی هێزە خۆجێییەکان بۆ نێو سوپای سووریا کە دەبێتە بەهێزکردنی تواناکان بۆ پاراستنی نیشتمان.
6. گەڕانەوەی ئاوارەکان: ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دەستەبەرکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ ژیانیان.
7. پیرۆزبایی و بانگهێشتکردنی ئەحمەد شەرع: پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع کرا بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتی لەگەڵ بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان.
8. میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی لەسەری ڕێککەوتوون: لیژنەی هاوبەش لە هەموو لایەنەکان پێکهێنراوە بۆ دانانی پلان و میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتەنەکە بەشێوەیەکی کاریگەر.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەبو عومەر ئیدلیبی، ئەم ڕێککەوتنانە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی زیاتر لە سووریا دێت.
لەلایەکی دیکە: تا ئێستا هیچ دڵنیاییەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی سووریا یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنانە و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنیان نەدراوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی دووشەممە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع کرد بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتی وڵات و پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەموو خەڵکی سووریا دەربڕی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






