ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوای 78 ڕۆژ کۆبووەوە و باسی کێشەی جووتیارانی کوردی نەکرد
- کوردستان
- 19 شوبات

بینای ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
بێ بەشداری پارتی و بە ئامادەبوونی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری حەوت ناحیە هەڵبژێردران و باسی کێشەی زەوی جووتیارانی کوردیش لە پارێزگاکە نەکرا.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە پشتئەستوور بە بڕیاری مەجلس قیادە سەورەی ڕژێمی بەعس کە ئێستا لە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، لە وەرزی داچاندن و دروێنەدا سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە ناهێڵن جووتیارانی کورد زەوییە ڕەسەنەکانیان بەکاربهێنن. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە تووندترین شێوە لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگریی لە جووتیارانی سنووری سەرگەڕان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 18-2-2025، لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگا و بە ئامادەبوونی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری ناحیەکان دران.
- لە کۆبوونەوەکە دەنگدان لەسەر دامەزراندنی بەڕێوەبەری ناحیەکانی (شوان، سەرگەڕان، زاب، رەشاد، ڕیاز، عەباسی، مولتەقا) دران و دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیریش بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخرا.
- هاوکای ناونیشانی بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەن گۆڕا و ئەنجیل زیا شیبا لە فراکسیۆنی بابلیون بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرا.
- لۆگۆی نوێی پارێزگای کەرکووکش دەنگی لەسەر درا.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دانانی بەڕێوەبەری ئەو ناحیانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی پێشوەختەی لایەنی عەرەبی و یەکێتی بووە، کە دوو لەو بەڕێوەبەری ناحیانە کورد بوونە و ئەوانەی دیکە عەرەب. ئەوەش بۆ ڕازیکردنی نێو ماڵی عەرەبی بووە.
- دەبوو پێشتر سی ڤی ئەو کاندیدانە لای ئەندامانی ئەنجوومەن هەبووایە، هاوکات دەبێت سێ کاندید هەبێت بۆ یەک پۆست، لەنێویاندا کامەی شیاوترە ئەو هەڵبژێردرێت. بەڵام سی ڤی ئەو کاندیدانە لای ئێمە نەبووە.
- سەبارەت بە باس نەکردنی کێشەی جووتیارانی کورد لە کۆبوونەوەکە، بە بڕوای حەسەن مەجید، ئەگەر ئەنجوومەنی عەرەبیش نەیویستبێت ئەو بابەتە بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکە، خۆی لایەنی دیکەی کوردی هەبوو داوا بکات ئەم بابەتەش بخرێتە نێو تەوەرەکانی دانیشتنەکە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە بنکەکانی شەدادی و خەراب ئەلجیر دەکشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی زیاد بووە






