
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراقی تایبەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كۆدەبێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر سێ بابەت دەكرێت و ئەوانیش خستنەڕووی وردەكاریی بەشداریی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی و، بابەتی نوێكردنەوەی یاداشتی لەیەكگەیشتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیمارات و ڕاسپاردنی وەزارەتەكان بۆ كاروباری پێویست سەبارەت بە ناوەڕۆكەكەی.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، تایبەت بە یەكخستنی ڕێككارەكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ و پۆلینكردنی بەڵێندەران كە یەكێك بووە لە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕوو. لەگەڵ خستنەڕووی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراقی تایبەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد چۆن ماڵئاوایی لە شۆفێرەکەی کرد و پووتین چۆن بێهیوای کرد
34 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




