جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکان هەرێمی کوردستان نەوەستاوە
- هەواڵ
- 2024-01-15

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ماوەی چەند ڕۆژێکە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سست بووە. دوێنێ یەکشەممە لە چەند دەروازەیەک رێگە داخرا بوو، بەلام ئەمڕۆ کرانەوە.
چی دەگوزەرێت: ڕۆژی یەكشەممە 14-01-2024، بەهۆی خاوێننەکردنەوەی بەفر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتووچۆ لە دەروازەی کێلێی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەستا بوو، لە دەروازەی سەرزێڕیش کە هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان و دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی، 20 سانتیمەتر بەفر باریوە و دوو ڕۆژە هاتووچۆ سستە. دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت کە دەروازەیەکی نوێی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ تورکیا و دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سۆران، لە دیوی هەرێمی کوردستان بەفرێکی زۆر باریوە و ڕێگا بۆ هاتووچۆ نییە.
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی جەوهەر رەسووڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ئاڤا میدیا، دوێنی 30 سانتیمەتر بەفر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باریی بوو و بە هۆیەوە ڕێگا داخرا، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە. نوح سلێمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە زاخۆ گوتی، "تارای بەفر ناوچەکانی وان، جۆلەمێرگ، تاتوان و بەدلیسی سپیپۆش کردووە، بەڵام جوڵە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە و نەوەستاوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، نیو مەتر بەفر لە دیوی هەرێمی کوردستان باریوە، بەڵام یەک خولەکیش هاتووچۆ نەوەستاوە". ئەمە بە گوێرەی زانیاریی سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.
بۆچی گرنگە: دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوەندێکی گرنگیی بازرگانی و گەشتیارین و داهاتێکی زۆر بۆ هەردوولا دابین دەکەن، یەک ڕۆژ وەستانی جوڵە لەو دەروازانە، زیانێکی گەورە بە ئابووریی هەردوو وڵات و ئەو هاووڵاتییانە دەگەیەنێت کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو دەروازانەیە.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان یەک دەروازەی فەرمی و دوو دەروازەی نافەرمی لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیا هەیە، هەروەها حەوت دەروازەی سنووری لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەیە، کە تەنیا پەروێزخان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر فەرمین، چوارەکەی دیکە (کێلێ، سەرانبەن، پشتە و تەوێڵە) نافەرمین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات