عەبدولخالق تەڵعەت: ئەنجامی ڕاپۆرتی ڕووداوەکانی کەرکووک لە بەرژەوەندی جووتیارانی کوردە
- کوردستان
- 20 شوبات

ساتی ڕێگریکردن لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک لەلایەن سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەكانی كەركووك پێکھاتبوو، کارەکانی خۆی تەواو کردووە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆی تەواو دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17-2-2025، جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکانیان بوون بەمەبەستی داچاندنی گەنم و جۆ، هەر زوو هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر ئەو جووتیارانە و ویستیان کارەکانیان پێ ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی سوپا توندوتیژی بەکارهێنا، دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لیژنەیەک لە بەغدا بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ڕێگریکردن لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک پێکھات و سەردانی کەرکووکمان کرد، هەموو زانیارییەکی پێویستمان لەبارەی ڕووداوەکەوە بە وردی وەرگرتووە و دەکرێتە ڕاپۆرتێک و دەدرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق."
زانیاریی بەدەستهاتوو: تا ڕۆژی یەکشەممە 23-2-2025، ڕاپۆرتەکە تەواو دەبێت و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت، ئەنجامەکان باشن و لە بەرژەوەندی جووتیارە کوردەکانی کەرکووکدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرچوونی یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک کە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی عێراقیش بڵاوکراوەتەوە، تەنیا ئەوە ماوە ڕێوشوێنێک دابنرێت بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاساكە، تەنیا بەغدا دەیەوێت لەڕێگەی میكانیزمێكەوە زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان بگەڕێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت