
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان- KRG
ئاڤا نیوز
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دڵنیایی دەدات و دەڵێ پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
- پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە.
- هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە زەوییان پێبدرێت.
- چەند وەزارەتێك گرفتی تەكنیكییان هەبووە، لیژنە تایبەتمەندەكانمان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكانن و پرۆسەكە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكانی بێ جیاوازی دەگرێتەوە.
باكگراوند: ڕۆژی 27ـی ئازاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆمەڵێک بڕیای لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەران دا، یەکێکیان تایبەت بوو بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە و بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






