
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار - تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دووپاتی دەكاتەوە، سەرجەم ئەو زەوییانەی بە فەرمانبەران دەدرێن لە شوێنی باش و گونجاون و هیوادارە فەرمانبەران زەوییەكانیان هەرزانفرۆش نەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەردەوامە و بەگوتەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشكردنی زەوی بۆ 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەت و دەزگا نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان دەرچووە.
چی ڕوودەدات: ئێستا سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی لە شار و ناوچەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی زەوین بۆ ئەو بابەتە و هێشتا میكانیزمێكی دیاریكراو ڕانەگەیێنراوە بۆ ئەوەی زەوییەكان چۆن بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش بكرێت كە ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئێستا ناوی 35 هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێن لە شوێنی خراپن و نەگونجاون، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دڵنیایی دەدات لەوەی شوێنی زەوییەكان زۆرباش و گونجاوە و ڕێگەش نادەن هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم ڕاگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت