
کەمپی هۆل. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆل و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 15 هەزاریان عێراقین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: شەوی پێنجشەممە، پێنج کەس لە دانیشتوانی کەمپی هۆل لە باشووری حەسەکە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراق و سووریان، لە کەمپەکە هەڵاتوون.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی مەترسی دۆخی ئەمنی، حکومەتی عێراق هەوڵی گەڕاندەوەی خێزانە عێراقییەکان لەو کەمپە دەدات، بەگوێرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 12 هەزار و 500 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش کە بەڕەگەز عێراقین بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە.
لەو ژمارەیەش 9 هەزار کەسیان خراونەتە ناو بەرنامەی ڕاهێنانی دەروونی و کۆمەڵایتییەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەکرێنەوە. هاوکات 833 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل ماون ژمارەیان دەگاتە 15 هەزار کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





