ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک دوایین وادە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دادەنێن و ڕێبوار تاڵەبانیش ڕایدەگەیێنێت: کەرکووک تاک لایەنانە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە ئیدارە دەدەرێت.
وێنە گەورەکە: سوپای عێراق لە سەرگەڕان ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکات زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش تا ڕۆژی سێشەممە مۆڵەتیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ڕێگەیان بدەن زەوییەکانمان بکێڵین، دەشڵێن: "دوای ئەو مۆڵەتە دەست بە کێڵانی زەوییەکانمان دەکەین، ئەگەر خوێنیش بڕژێت."
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: جگە لە پەیامەکانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کە پەیامێکی گرنگ بوو بۆ جووتیاران و گوتیان بەجێتان نایەڵین، کەمتر پەیامی دیکە دەبیستم.
-باردودۆخی کەرکووک دوای 16ی ئۆکتۆبەر بەرەو دۆخێکی نائاسایی و نادەستوورییە.
- حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق کۆمەڵێک بەڵێنی بە چارەسەرکردن کێشەکانی ئەو ناوچانە داوە و جێبەجێی نەکردووە.
-کورد ناتوانێت بە پۆستەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک مافەکانی بەدەست بهێنێت، چونکە ئەزموونی حکومەتەکانی عێراقمان هەیە و پێشێلی دەستوور دەکرێت.
- عێراق کێشەی لەگەڵ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوو هەیە.
- هەموو ئیدارەی کەرکووک کورد بێت، هیچ دەسەڵاتیکیان نابێت، چونکە ئێستا هێزێکی سەربازی حوکمی کەرکووک دەکات و دوای 16ی ئۆکتۆبەر پێشێلی ماددەی نۆی دەستوور و ماددەی 140 کراوە.
- پارێزگاری کەرکووک دەسەڵاتی لەسەر هێزە سەربازییەکانی کەرکووک نییە، سنووری پارێزگاکە بووەتە عەسکەرتارییەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






