محەممەد خورشید: پێویستە شاندی یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکەن
- کوردستان
- 23 شوبات

لۆگۆی پارتی و یەکێتی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری یەکێتی و پارتی بەردەوامە و هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تاوەکو بە زووترین کات کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی 39 کورسی بەدەستبهێنێت و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش 23 کورسی، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی کوردستان، شاندی تەکنیکی هەردوو لایەن پێنج جار کۆبوونەتەوە و لە ئاستی باڵاش سێ جار.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خورشید، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندی باڵای هەردوولا، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێویستە یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵاتر کۆببنەوە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی.
- پارتی هەموو هەنگاوێکی ناوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.
- پێویستە یەکێتی هەنگاوی زیاتر بێتە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
- لەڕووی داڕشتنی کارنامەی حکومەتی نوێ زۆرینەی پرسەکان یەکلاکراوەتەوە.
- تەنها ڕێککەوتن ماوە لەسەر دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان.
ئەمەش بزانە: لەماوەی ڕابردوودا هەردوولایەنی براوەی یەکەم لەسەر 90٪ی کارنامەی کابینەی نوێ ڕێککەوتوون، تەنها چەند پرسێک لە نێوانیاندا ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێباز حەملان دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






