
دیمەنی کەش و هەوای موسڵ. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بۆ پاراستنی تەندروستیی قوتابیان، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە چەند پارێزگایەکی عێراق بۆ سبەی دووشەممە ڕادەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات بەیانی لە کەرکووک و نەینەوا پلەکانی گەرما یەک پلەی ژێر سفری سەدی بێت، هاوکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لەنێوان 2 بۆ 4 پلەی ژێر سفری سەدی دەبێت، لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەدینیش پلەکانی گەرما سفر پلەی سەدی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەی دووشەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگاکە ڕابگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری سەلاحەددین بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە پارێزگاکە دەرچووە، کە ئاماژە بۆ دابەزینی بەرچاو و نائاسایی پلەکانی گەرما دەکات. بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابیان بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بۆ سبەینێ دووشەممە 24ـی شوباتی 2025 دەرکرد.
هاوکات بڕیاردرا دەوامی فەرمی کەمبکرێتەوە، بەو پێیەی دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لە کاتژمێر نۆی بەیانی دەستپێدەکات لەبری هەشتی بەیانی.
هەر بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، لە پارێزگای موسەنناش لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 17 تشرینی دووەم
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






