
دیمەنێکی بەردەم قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا دەیان کۆمپانیای فرۆشتنی خۆراک لە سەنتەری شاری هەولێر، شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی کاڵاکانیان دابنێن و بە نرخێکی هەرزان بیفرۆشن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەوە، خزمەتگوزرای جیاواز وەک ئاسانکاری بۆ هاونیشتمانیان پێشکەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پلانەکە ئەوەیە لە شەقامی بەردەم بازاڕی نیشتمان تا نزیک قەڵای هەولێر کۆمپانیاکان بەرهەمی خۆیان بە نرخی گونجاو دابنێن. هاوکات بە زیادکردنی ئاشکرا کۆمپانیاکان داواکاری بۆ دانانی شوێنەکانیان وەردەگرن.
سەربارەت بە نرخی کاڵاکان ئاڤا میدیا زانیویەتی، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، پێویستە کۆمپانیاکانی خۆراک لەو نرخەی لە مارکێتەکان دەیفرۆشن، خۆراک و کاڵا بە هەرزانتر بفرۆشنە هاونیشتمانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بیرۆکەیەک هەبوو بە درێژایی مانگی ڕەمەزان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو بازاڕ بوەستێنرێت، قایمقامی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەوە لە کۆبوونەوە تاوتوێ دەکرێت و جارێ هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە