د. ڤیان سەبری: پشکی کوردستان پێویستە بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری دیاری بکرێت
- کوردستان
- 25 شوبات

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری، پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە 12.67%ـەوە بکرێتە 15% و دەشڵێ، بۆ لەمەودوا دەبێت شەڕی ئەوە بکەین هەموو شتێک 15% بێت بۆ هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24ی شوبات ئەنجامی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا و بەگوێرەی ئەنجامەکانی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 6 ملیۆن 600 هەزار کەس دەبێت، بەمەش ڕێژەی دانیشتووانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە نزیکەی 15%.
وێنە گەورەکە: پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراقدا یەکێک بووە لە کێشە هەرە گەورەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە ساڵی 2018دا ئەو کێشەیە زیاتر قووڵبووەوە داوا کرا ژمارەی دانیشتووان بکرێتە پێوەر، بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە داتاکانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی بەسترا بە پشتبەستن بە داتاکانی ناو کۆبۆنی بەشەخۆراک، لەو کاتەوە، واتە لە ساڵی 2018وە پشکی هەرێمی کوردستان لە 17% کەمکرایەوە بۆ 12.67%.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- پێویستە بە پشت بەستن بە ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بەکارهێنانی ناوخۆیی و بودجە دیاری بکرێت، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش ئێستا گەیشتووەتە نزیک 15%، بۆیە دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە 12.67%ـەوە بەرز بکرێتەوە بۆ 15%.
- سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دووری دەبینێت بۆ ئەمساڵ دەستکاری بەشە بودجە بکرێت، چونکە یاسای بودجەی 2025 دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام بۆ لەمەودوا دەبێت شەڕی ئەوە بکەین هەموو شتێک 15% بێت بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پشتبەستن بە ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 6 ملیۆن و 502 هەزار و 750 کەسە، بەبێ دانیشتووانی ئەو قەزا و ناحیانەی لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە هەرێمی كوردستانن، بەڵام بۆ سەرژمێری لەگەڵ پارێزگاكانی مووسڵ و كەركووک هەژمار كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ جگە لە پارتی هیچ لایەنێكی دیكە كاندیدی بۆ هەڵبژاردن نییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات