سەرۆک بارزانی و مەشهەدانی ئاڵنگارییە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 26 شوبات

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵی تاوتوێ دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگەی بارزانی لەڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوو، لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، تاوتوێ كراوە.
بۆچی گرنگە: هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان كردەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مەحموود مەشهەدانی، بەمدواییانە، سێ یاسای گرنگی بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان و كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تێپەڕاند، ئەوانیش: هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتيى عێراق و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ههروهها ياساكانى پهيوهست به گێڕانهوهى زهوي و زارى ئەو خەڵكانەی كە لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس، دەستیان بەسەردا گیرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






