ئەوەی پێویستە لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە بیزانیت
- کوردستان
- 26 شوبات

وێنەی چوار پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و شەددەیەک پارە بە دەستی کەسێکەوە
ئاڤا نیوز
دوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە دەستیپێكرد.
وێنە گەورەكە: مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 جێبەجێ بکرێت، دوای چەندین گفتوگۆ، لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتە ڕێککەوتن و یاسا یەکخراوەکە جێبەجێ دەکرێت، و لەمەودوا خانەنشینانی سەربازی و هەروەها پێنج هەزار و 600 خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە كە تازە خانەنشین كراون، مووچەكانیان بەهاوتاكراوی لە بەغدا دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،
- هاوتاكردنی مووچەی ئەمنی و پێشمەرگە بەهەمان شێوە ئەوانە دەگرێتە كە تەمەنی یاسایی خۆی تەواو كردبێت كە 60 ساڵ دیاریكراوە، بەهۆی ئەو بڕیارەش نزیكەی 280 هەزار خانەنشین و میراتگر لە هاوتاكردنی مووچە سوودمەند دەبن.
- مووچەی خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان هاوتای عێراق کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پێشمەرگانەی لەدوای ساڵی 2014ـەوە خانەنشین کراون، ئەگەر مووچەكانیان هاوتای بەغدا بكرێت، ئەوا لە زیانی ئەوانە و مووچەكانیان كەم دەكات، بۆیە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەمە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدایە تا مووچەی ئەو خانەنشینانەی بەشداریی شەڕی داعشیان كردووە، جاران دوو بکرێت، ئەگەر جاران دووش بکرێت هی ئەوانیش وەک بەغدای لێدێت.
زانیاریی زیاتر: هاوتاکردنی خانەنشینی پلە باڵاکان ناگرێتەوە بەو پێیەی خانەنشینبوونی وەزیر و پەرلەمانتاران بە یاسای چاكسازی ڕێكخراون. بەڵام لەمەودوا هەر پەرلەمانتار و وەزیرێك خانەنشین بێت، ئەوا بەپێی یاسای ژمارە 9 مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
ئەوەش بزانە: بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، ئەوانەی پێش 23-11-2022 خانەنشین بوونە، ئەو هاوتاکردنە نایانگرێتەوە. واتە هەرچەند ساڵ خزمەتیان هەبێت، هەر 80%ـە و بڕیارەكە دەرفەتی دەستكاریكردنی نەهێشتووەتەوە.
خاڵە ئەرێنییەكان: بەگوێرەی هاوتاكردنەكە؛
- نزمترین مووچەی خانەنشینانی زیندوو کراوەتە 500 هەزار و 100 هەزاریش دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان بۆ دەچێتە سەر و دەبێتە 600 هەزار، خانەشینی مردوو کراوەتە 400 هەزار دینار.
- ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزار دینار دەرماڵەی بارگرانی ژیانی بۆ دەبەسترێت.
- ئەوانەی ژمارەی ساڵانی خزمەتی زۆر بێت مووچەی زیاد دەکات و ئەوەی ساڵانی خزمەتی کەم بێت مووچەکەی کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 25 خولەک لەمەوپێش
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چوار پارچە زەوی داچێنراو بە سەوزە لە هەولێر تێکدران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چوار پارچە زەوی داچێنراو بە سەوزە لە هەولێر تێکدران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پارکێکی گەورە لە هەولێر دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تایبەت لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆی بودجە دەکەن؛ بەمزووانە شاندێک دەچێتە بەغدا