
پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمشەو پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر، بەمەش کۆی گەڕەکە سوودمەندبووەکانی ئەو شارە دەگاتە 17 گەڕەک و 65 هەزار هاوبەش، تا ئێستاش نزیکەی 250 هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەندبوونە.
وێنە گەورەکە: لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) کە نزیکەی 14 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوتەریب لەگەڵ پارێزگای هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیانپێکردووە، و بەمزووانەش چەند گەڕەکێک لەم پارێزگایانەشدا دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری.
زانیاریی زیاتر: پێشتر پڕۆژەکە لە 13 گەڕەکی شاری هەولێر تەواوکراوە و ئێستا 51 هەزار هاوبەشی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندن، کە بریتین لە گەڕەکەکانی: شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، بەهۆیەوەش تا ئێستا نزیکەی 250 هەزار هاووڵاتی لە خزمەتگوزارییەکە سوودمەند بوونە.
بابەتە ستراتیژییەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هاووڵاتیانەی پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەکە لەڕێگای ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەک، سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی شەو بەردەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 21 کەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 21 کەس بریندار دەبن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی لەبارەی دوو تەوەر کۆبووەوە