حەسەن تۆران: حکومەتەکەی هۆتێل ڕەشید لە بەڕێوەبردنی کەرکووک شکستی هێناوە
- کوردستان
- 28 شوبات

حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق. وێنە - پەڕەی فەرمی حەسەن تۆران لە فەیسبووک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەڵێت، ئیدارەی نوێی کەرکووک لە بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکاندا "شکستی هێناوە"، جەختیش دەکاتەوە کە تورکمان لەو حکومەتەدا پەراوێزخراوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە دادگای کارگێڕیی عێراق پێکهێنانی حکومەتی کەرکووکی بە یاسایی ناساندووە، بەڵام تائێستا پارتی و تورکمان و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پێکهاتەی عەرەبی لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاند:
٠ مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی و مرۆیی و پتەوکردنی یەکگرتوویی ڕۆڵەکانی وڵات.
٠ کەرکووک ئیدارەیەکی ناشەرعیی هەیە کە لەگەڵ بنەماکانی ڕێککەوتن و هاوبەشی یەکناگرێتەوە و گەلی تورکمانی پەراوێزخستووە، بۆیە ئێمە ئەو ڕەفتارانە ڕەتدەکەینەوە کە دژی دیموکراسیی و دادپەروەریین.
٠ حکومەتی "هۆتێل ڕەشید" لە بەڕێوەبردنی کاروباری کەرکووک شکستیهێناوە و نەیتوانیوە خزمەتگوزاریی بنەڕەتی پێشکەشی هاووڵاتیان بکات، ئێمە داوای هاوبەشی ڕاستەقینە دەکەین کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت