
مزگەوتی کوفە
ئاڤا نیوز
مزگەوتی کوفە بە یەکێک لە مزگەوتە شوێنەواریی و مێژووییەکانی عێراق دادەنرێت و یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلامی.
وێنە گەورەکە: بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم مزگەوتە لە ساڵی 639 زاینی لەلایەن سەعد بن ئەبی وەقاسەوە دروستکراوە و بە یەکەم بینای شاری کوفە دادەنرێت ئەو شارەی دواتر بووەتە گەورەترین پایتەختی ئیسلامی و شوێنی خەلافەتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب جێنشینی چوارەمی ئیسلام .
زانیاریی زیاتر: مزگەوتی کوفە خاوەن پێگەیەکی ئایینی گرنگە لای موسڵمانانی شیعە مەزهەب، چونکە ئیمامی عەلی لە ساڵی 36ـی کۆچیدا مەککەی بەجێهێشتووە و لە کوفە بەیعەتی پێدراوە و کردوویەتییە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی لەپاڵ ئەم مزگەوتەش لە کوفە ژیاوە و لە میحرابیا شەهیدکراوە .
لێدوانی فەرمی: شێخ وسام ناسری، ڕایگەیاند، ئەم مزگەوت و شوێنە پێرۆزی زیاتری وەرگرت کاتێک کە پێشەوا عەلی تەشریفی هێنا و کوفەی کردە پایتەخت شوێنی حوکمڕانی ، ئەمەش کارێکی دروست و بەجێ بوو ، چونکە ئەو وەک جێنشینی پەیامبەری خودا و ئەمیری موسڵمانان هەستا بەکۆکردنەوەی کاری سیاسیی و ئاینی پێکەوە .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پیرۆزی مزگەوت و کوفە لە مێژوودا ڕەگی داکوتیوە هەروەها بەهۆی کۆمەڵێ کەرامات کە (ئالول بەیت) گێڕاویانەتەوە ، مزگەوتی کوفە بە چوارم مزگەوت دادەنرێت لە ڕووی پیرۆزییەوە پاش مزگەوتەکانی مەدینە و حەرام و ئەقسا.
هەروەها پیرۆزی ئەم مزگەوتە لەوەدایە کە هەردوو پێشەوا سادق و باقر بەردەوامبوون لەسەر هەمان ڕێرەو وەک شارو پایتەخت هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردووە و کردیانە زانکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانستەکانی (ئالول بەیت).
ئەمەش بزانە: قەزای کوفە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای نەجەفە و 10 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری نەجەفەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە نزیکەی 300 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە





