تورکیا بەشداری لوتکەی ئەوروپا دەکات و دەستپێشخەریەک بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا دەخاتەڕوو
- کوردستان
- 2 ئازار

هاکان فیدان, وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا بە ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەشداری لە لوتکەی لەندەن دەکات.
وێنە گەورەکە: تورکیا وەک دەوڵەتێکی ئەندام لە ناتۆ بانگهێشتی لوتکەی لەندەن کراوە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتە ئەوروپیەکان لەپێناو گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تەوەری سەرەکی لوتکەکە دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی میدیا فەرمیەکانی تورکیا کە لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە گواستیویانەتەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لوتکەی لەندەن بۆ کۆبوونەوەی سەرکردە ئەوروپیەکان وتارێک پێشکەش دەکات و تێیدا دەستپێشخەریەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا دەخاتەڕوو.
بۆچی گرنگە: گرنگی دەستپێشخەریەکەی تورکیا لەوەدایە کیێڤ دەگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیا بۆ بڕیاردان لە سەر جەنگ، لە کاتێکدا هەموو هەوڵەکانی ترەمپ و ئەمریکا بۆ دوورخستنەوەی کیێڤە لە کۆبوونەوەی سەرۆکەکان لە سعودیە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی شەممە 1-3-2025 هاکان فیدان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی سێرگی لاڤرۆڤ پرسی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و دوایین گۆڕانکاریەکانیان تاوتوێ کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





