لە دەستووری نوێی سووریا دامەزراندنی پارتی نەتەوەیی کوردی قەدەغە دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئازار

کتێبی دەستووری سووریا لەگەڵ نەخشەی سووریا
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریا ڕادەگەیێنرێت و تێیدا حیزبی نەتەوەیی قەدەغە دەکرێت، دەستوورەکەش کاتی دەبێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، لەلایەن لیژنەیەکی حەوت کەسی نووسراوە و یەکێکیان کوردە.
لێدوانی فەرمی: د. ئیسماعیل خەلفان، ئەندامی لیژنەی داڕشتنی ڕەشنووسی دەستووری سووریا دەڵێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەوپەڕی دەگاتە هەفتەیەک، ڕەشنووسی دەستوور تەواو دەبێت، دواتر ڕەوانەی سەرککۆمار واتا ئەحمەد شەرع دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەشنووسی دەستوورەکە لە 48 ماددە پێکدێت، مەرجە سەرۆککۆمار موسڵمان بێت، هاوکات سەرۆککۆمار دەسەڵاتی هەیە لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئەندامانی ئەنجوومەنی پەرلەمان دیاری بکات لە ڕێککەوتی دەرکردنی بەیاننامەکەوە، هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە ئەنجوومەنی گەل لە 100 ئەندام پێکدێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەی پێکهاتەکان، تەمەنی ئەنجوومەنەکە دوو ساڵ دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕەشنووسە، ڕێگە بە دامەزراندنی حیزبی نیشتمانی دەدرێت نەك حیزبی تایفی و نەتەوەیی، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دامەزراندنی حیزبی نەتەوەیی لەوانەش حیزبی نەتەوەیی کوردی قەدەغە دەکرێت.
ئەمەش بزانە: دەستوورەکە کاتی دەبێت و لە قۆناغی ڕاگوزەر بۆ ماوەی دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری پێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت





