فایلی خەڵک؛ خەڵکی خورماڵ لەڕێگەی ئاڤاوە داوایەک لە ئیدارەی ناوچەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 3 ئازار
ئاڤا نیوز
لە قەزای خورماڵ ئاوەڕۆیەک کە 500 مەتر درێژە، تاوەکو ئێستا 150 مەتری وەک خۆی ماوە و سەری دانەپۆشراوە، بەمەش سیمایەکی ناشیرینی بە ناوچەکە بەخشیوە. خەڵکی ناوچەکە لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن سەری ئەو ئاوەڕۆیەیان بۆ بگیرێت.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕێگەی نێوان خورماڵ - ئەحمەد ئاوا ئاوەڕۆیەک هەیە کە درێژیەکەی 500 مەترە و تاوەکو ئێستا شارەوانی خورماڵ توانیویەتی 350 مەتری داپۆشێت، بەڵام 150 مەتری بەسەربەتاڵی ماوەتەوە، ئاوەڕۆکە سیمایەکی ناشرینی بەڕێگاکە بەخشیوە و بۆنێکی ناخۆشیشی بەو ناوە بڵاوکردۆتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمین حاجی، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری هەورامانە بۆ ئاڤا گوتی، ئەم ڕێگایە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە ڕێگەی سەرەکی گەیشتنە بە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، سەرچاوەی زەڵم و لە وەرزی بەهار و هاویندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن. هەروەها خەڵکی خورماڵ بۆ پیاسە و وەرزشکردنی شەوانە بەکاری دەهێنن، کەچی ئەم بۆگەنە ناهێڵێ، "بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کات سەری بگرن".
لەلایەکی دیکەوە: ئوسامە سەبری، سەرۆکی شارەوانی خورماڵ ڕایگەیاند: لەو 500 مەترە تەنها 150 مەتری ماوە کە سەری بگیرێت، کاری تەواومان لەسەر کردووە و لە نزیکترین کاتدا چاکی دەکەین و ئەو ئاوەڕۆیەش دادەپۆشین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەدر هێزەکانی سەرایا سەلام لە دوو پارێزگا سڕ دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا نزیکەی 400 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆ دەکاتەوە






