زیاتر لە حەوت مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەبێ حەوت لە ئەندامەکانی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 4 ئازار

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر خراپی دۆخی کارەبا لە کەرکووک و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە، وەک کۆبوونەوەکانی پێشوو بەبێ ئامادەبوونی حەوت ئەندامی ناڕازی لایەنەکان دەبێت. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە ئەنجوومەنەکە دەڵێت، "هیچ موبادەرەیەک نییە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان."
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە 7 مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردراوە، تاوەکو ئێستا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکردووە، ئەمەش بەهۆی ڕووداوەکانی 10ـی ئابی هوتێل ڕەشیدی بەغدا کە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بەبێ ڕەزامەندی بەشێکی لایەنەکان هەڵبژێردران.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ موبادەرەیەک نییە بۆ گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنەوەی فراکسیۆنی پارتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک."
باکگراوند: ڕۆژی 10-08-2024 لە هوتێل ڕەشید، ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک و محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا لە بەغدا بەبێ بەشداری ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی عەرەب و تورکمان هەڵبژێردران، ئەمەش کاردانەوەی ئەو لایەنانەی لێکەوتەوە لە دادگەی فیدرالی و دادگەی کارگێڕی سکاڵایان تۆماکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






