
لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
ئاڤا نیوز
لەپێناو ئاسانكاری بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لە دامودەزگا حكومییەكان، بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبا خزمەتگوزارییەكانی دەكاتە سیستمی دیجیتاڵی.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ بەدیجیتاڵكردنی سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتەكە، بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبای دووی هەولێر، سیستمە نوێیەكەی خستە كار و لەمەودوا مامەڵەی هاووڵاتیان لەو فەرمانگەیە بە ئەلیكترۆنی تەواو دەكرێت بێ ئەوەی هاووڵاتیان بە ڕۆتینە كارگێڕییەكان شەكەت و ماندووبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمیانی بەسەركردنەوەی بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبا، كەمال محەممەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی پڕۆژەكە خێراتر دەكەن و ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی بۆ راپەراندنی کارەکانیان دەربڕی.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان هەر لەم سەردانەیدا، بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کرد، کە تا ئێستا لە 17 گەڕەكی هەولێر تەواوكراوە و بەهۆیەوە 65 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند بوونە و پێشوازییەکی باشی لێکراوە و پڕۆژەکە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو