
شێڵتەری کۆکردنەوەی سەگی بێلانە
ئاڤا نیوز
بەهۆى دابینکردنى خۆراک بۆ شێڵتەری کۆکردنەوەی سەگى بێلانە، پارێزگاری هەولێر سوپاسی چوار کۆمپانیا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی ساڵێکە شێڵتەری کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر دروستکراوە، لە پاى دابینکردنی خۆراکیش بۆ سەگە بێلانەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولیر سوپاس و پیزانین پێشکەش بە چوار کۆمپانیاى دەکات کە گۆشت بۆ ئەو شێڵتەرە دابین دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەم ماوەیەدا زیاتر لە 14 هەزار سەگ لەو شێڵتەرە کۆ کراونەتەوە، دوو هەزار سەگیان هی دەرەوەى شار بووە و ڕۆژانە حەوت تەن خواردنیان پێدەدرێت، پڕۆسەى کۆکردنەوەی سەگى بێلانە و گواستنەوەیان بۆ شێڵتەر بەردەوامە، بۆ باشتر بەڕێوەچوونى کارەکانیشیان دوو ئۆتۆمبێلى تازە بۆ تیمەکانى شێڵتەرەکە دابینکراوە.
باکگراوند: بە گوژمەى 450 ملیۆن دینار، لە سەر ڕووبەرى 20 دۆنم زەوی و بە دوورى 15 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارى هەولێر، پارێزگای هەولێر لەسەر بودجەی پەرەپێدان شێڵتەرێکى تایبەت بە کۆکردنەوی سەگى بێلانەی دروستکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەدر هێزەکانی سەرایا سەلام لە دوو پارێزگا سڕ دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا نزیکەی 400 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆ دەکاتەوە






