گفتوگۆی کاروان ڕەحمان، ڕۆژنامەنووسی ئاڤا نیوز و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر
ئاڤا نیوز
لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا دەکات. قایمقامی هەولێر کە سەرۆکی لیژنەکەیە دەڵێت: بەهۆی کەمتەرخی چەند کەسێک کە کاری کۆسەرەیان بۆ دانانی دوکانێکی نوێ کردووە، ئاگرەکە کەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28-2-2024, ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 160 دووکان زیانێکی ماددی زۆریان بەرکەوت، دەستبەجێش لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی و خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنرا.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: هۆکارەکەی هیچ سەرپێچییەکی یاسایی یان ڕێنمایی بەرگریی شارستانی و کێشەی کارەبا نەبووە، ئەوەی ڕووی داوە تەنیا کەمتەرخەمی کۆمەڵێک کەس بووە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی قایمقامی هەولێر، دوای سێ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم، بە بەڵگەوە بۆمان دەرکەوت کەسانێک ویستوویانە دووکانی نوێ دابنێن، ڕەفەیان داناوە و کۆسەرەیان بەکارهێناوە، ئاگری کۆسەرەکە تەشەنەی کردووە.
زیانە سەرەکییەکان: بازاڕی لەنگەی هەولێر زیاتر لە 2 هەزار و 400 دووکان لەخۆدەگرێت، بەگوتەی قایمقامی هەولێر تەنیا 162 بۆ 166 دووکان زیانیان پێگەیشتووە، بەشێکیان تەنیا کێشەی تەڕبوونیان هەبووە, بەشێکی دیکەیان زیانی ئاگری کەم، هەندێکیان سووتانی مامناوەند و ئەوانەیشی لە سەرچاوەی ئاگرەکەوە نزیکبوون بەتەواوی سووتاون.
گۆشەیەکی دیکە: دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک بە ناوی "تەشکیلاتی عەهدی میللی تورک" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەیان لەئەستۆگرت، ئەم هەواڵەش بەخێرایی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان تەنی، بەڵام قایمقامی هەولێر دەڵێت: "کەوتنەوەی ئاگرەکە بە ئەنقەست نەبووە و لیژنەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی هیچ دەستێک لە پشت ڕووداوەکەوە نەبووە".
خاڵە ئەرێنییەکان: لەبارەی قەرەبووی زیانلێکەوتووان قایمقامی هەولێر گوتی: "قەرەبووکردنەوە کۆمەڵێک قۆناغی پێویستە و مەرجی خۆیشی هەیە، بەڵام هەمیشە حکومەت هەوڵدەدات لە کارەساتە سروشتییەکان و ئاگر و زیانەکان هاوکاری هاووڵاتیان بکات و ئەمجارەش هاوکار دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





