
دیمەنێكی پارێزگای كەركووك- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، هەردوو بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و ئاوەڕۆی کەرکووک دوای ساڵێک و شەش مانگ لە بەخشینییان، بە ئامانجی "باشترکردنەوەی کاروبارەکان" بۆ پۆستەکانیان گەڕێنرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق 3ـی ئەم مانگە نوسراوەکەی دەرکردووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئارام عەلی محەممەد لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکووک دەبەخشرێت و ئاری سەیفەدین لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە دەستبەکاردەبێت، هاوکات ئیحسان وەهبی ساڵح، لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکووک دەبەخشرێت و زاگرۆس جان وەلی لە شوێنەکەی دەستبەکاردەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری سەیفەدین کە بەبڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەڕێنراوەتەوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،
- ئەوان ساڵێک و شەش مانگ بوو لە پۆستەکانیان بەخشرابوون و گەڕابوونەوە بۆ پۆستی پێشوویان وەک بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکووک، بەڵام بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەت جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ پۆستەکانی پێشوویان و ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی کاروبارەکانە.
- سنووری شارەوانییەکانی کەرکووک 14 شارەوانی قەزا و ناحییەکان لە خۆدەگرێت و ئەوەش ڕووبەرێکی فراوانە، سروشتی پارێزگاکە و پێکهاتە دیمۆگرافییەکەشی هەستیارە و پێویستی بە کاری لەخۆبردووی هەیە بۆ خزمەتکردنی هەموو ناوچەکان، بۆیەش دیارە وەزارەت گەڕانەوەی ئەوانی بۆ پۆستەکانی پێشوویان بۆ زیاتر خزمەتکردنی پارێزگاکە بە باشتر زانیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت