
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە فایلی خەڵك، ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ پرسیاری بەشێك لە فەرمانبەران كردووە و پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ ئەگەر فەرمانبەرێك بە ڕووداوێك گیان لەدەست بدات، منداڵەكانی چ ماف و ئیمتیازێكیان پێ دەدرێت؟
چیرۆی سەرەکی: مامۆستایەك ئافرەت لە سنووری قەزای ئاكرێ،لە مانگی11ـی ساڵی 2024 بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست داوە، دوای خۆیشی سێ منداڵی جێهیشتووە کە هاوسەرگیریان نەکردووە و یەکێکیشیان خاوەن پێداویستیی تایبەتە، مامۆستاكە خزمەتی زیاتر لە 25 ساڵ بووە، كەسوكارەكەی دەپرسن ئاخۆ منداڵەكانی ئەو مامۆستایە چ ماف و ئیمتیازێكیان دەبێت؟
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت ئەو كەیسە و هاوشێوەكانی ڕایگەیاند: ئەو مامۆستایە لەبەر ئەوەی لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەست داوە، بێ ڕەچاوکردنی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت، بە خانەنشین هەژماردەکرێت و مووچەکەشی کە مانگانە 500 هەزار دینارە بۆ هەرسێ میراتگرەکەی خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزمترین مووچەی خانەنشینانی زیندوو کراوەتە 500 هەزار، کەمترین مووچەی خانەشینی مردوو ئەوانەی میراتگریان هەیە 400 هەزار دینار وەکو بنەما جێگیر کراوە، بەمشێوەیە:
یەک میراتگر 80٪ـی مووچە وەردەگرێت، دەکاتە 320 هەزار
دوو میراتگر: 90٪ـی مووچە وەردەگرن، 360 هەزار دینار.
سێ میراتگر؛ 100٪ـی مووچە وەردەگرن کە دەکاتە 400 هەزار دینار.
هاوکات دەرماڵە 100 هەزار دینارییەکە بۆ سەرجەمیان خەرج دەکرێت، کاتێک دەستیپێکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم مامۆستایە مانگی 5ـی ئەمساڵ واتە دوو مانگی دیكە، تەمەنی دەگەیشتە 60 ساڵ كە تەمەنی خانەنشینییە، بۆیە تا ئێستا نە مووچەکەی خەرج کراوە و نە خانەنشینیشی بۆ بەستراوە.
ئەمەش بزانە: پێشووتر مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر فەرمانبەرێك كە خزمەتی لە 15 كەمتر بێت و تەمەنی خانەنشینی بێت یاخود پێش ئەوە بە ڕووداوێك گیان لەدەست بدات یاخود كۆچی دوایی بكات، ئەوا هیچ ماف و ئیمتیازێكی خانەنشینی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن