وێنەی ڕانیە- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای 14 ساڵ جارێکی دیکە بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دادەنرێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە قۆناغی یەکەمدا بڕی دوو ملیار دیناری بۆ خەرج کراوە، بەڵام تەواو نەکراوە.
وێنە گەورەکە: 14 ساڵ پێش ئێستا بەردی بناغەی پرۆژەی مۆنۆمێتی ڕاپەڕین دانرا، بەڵام پرۆژەکە تەواو نەکرا، دوای ئەو ماوەیە جارێکی تر بەردی بناغەی دانرایەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هەنگاو محەممەد، پەیامنیری ئاڤا میدیا پرسیار لە حوسێن مەحموود، قایمقامی قەزای ڕانیە دەکات و پێی دەڵێت، کەی ئەو مۆنۆمێنتە تەواو دەکرێت، ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی،
- ''زانیاریمان لەسەر قۆناغی یەکەم نیە، بەڵام بۆ قۆناغی دووەم و سێیەم کارەکانی دراوەتەوە کۆمپانیا و هەمووشتێک ئامادەیە و بڕی نۆ ملیار دیناریشی بۆ تەرخان کراوە".
- لە قۆناغی یەکەمدا واتە 14 ساڵ پێش ئێستا نازانرێت گوژمەی چەندی بۆ تەرخان کراوە و مەلەفەکە ونکراوە، هەتا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانیش بەدوایا ڕۆشتوون نەیان دۆزیوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا میدیا، لە قۆناغی یەکەم بڕی دوو ملیار دیناری لێ خەرج کراوە، بەڵام پرۆژەکە تەواو نەکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا نزیکەی 400 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆ دەکاتەوە





