
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر دوو پرۆژە یاساو خوێندنەوەش بۆ چوار پرۆژەیاسای دیکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 2025-03-08، بەڕێوەبچێت، کارنامەی دانیشتنەکە شەش بڕگە لەخۆدەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی شەممە 8ـی ئازار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ.
دووەم: دەنگدان لەسەر بڕیار بە شێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی کارکردن بە سیستمی هەوڵدان 'پەڕینەوە' لە خوێندندا.
سێیەم: ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کاتی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و قوبرس.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان، ژمارە 13ـی ساڵێ 2011.
شەشەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای دەرچوونی پسپۆڕانی پزیشکی و تەندروستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق شانەیەکی حیزبی بەعس لە 14 پارێزگا هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: نیگەرانین لە خیانەتی دوژمن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو دوو کەسەی لە پۆلیسێکی هاتووچۆیان دا لە بەغدا سزای تووند دران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەوە