
دیمەنی بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی كە ڕۆژانە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ پێداویستی ناوخۆ بە هەرێمی كوردستانی دەداتەوە، بڕەكەی لە خواستی ناوخۆ كەمترە و بەغداش بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت.
وێنە گەورەکە: بەر لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە 65 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی دەپاڵێورا، بەڵام حكومەتی فیدراڵ پێداگربوو لەوەی بڕی تەنیا 46 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت، دواتر هەردوولا لەسەر بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت ڕێككەوتن، ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور ڕۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت باس لەوە كراوە، كە ئەگەر هاتوو بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت، بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستانی نەكرد، ئەوا حكومەتی فیدراڵ قەرەبووی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و سووتەمەنی دابین دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەكردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوە كرد، لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گل دەدرێتەوە، ڕۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە (750 دینار) بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەین، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە، هەر بۆیە نۆرەی دوور و درێژی بەنزینخانەكانی لێ دەكەوێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار لتر بەنزینی بەرهەمهێنراو بەمجۆرە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت؛
٠ پارێزگای دهۆك: 380 هەزار لتر
٠ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە: 500 هەزار لتر
٠ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 620 هەزار لتر.
وەزیری سامانە سرووشتییەكان وتیشی، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە بڕی سێ ملیۆن لتر بەنزین هەیە، وەزیری سامانە سروشتییەكان دەڵێت، "چەند جارێك داوامان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە، ئەو كورتهێنانەمان بۆ قەرەبوو بكاتەوە، بەڵام وەڵامی داواكارییەكەی ئێمەی نەداوەتەوە." دەشڵێت: "ئەگەر ئەو بڕە بەنزینەمان دەستبكەوێت، ئەوا دەتوانین بەنزین بەسەر سەرجەم بەنزینخانەكان دابەش بكەین و نۆرەگرتنی شۆفێران بۆ دەستكەوتنی بەنزینی حكومیی پاڵپشتیكراو، نامێنێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






