
ئاڵای ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
ئامارەکانی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نیشان دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشووتر دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و هاوکات بەکاربەری نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا و ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەکاردەهێنێت. لە بەرامبەریشدا عێراق بۆ بودجەی ساڵانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، کە ڕێژەکەی دەگاتە نزیکەی 92%، ئەوەی دیکە بە داهاتی نانەوتی پڕی دەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا "تێکڕای هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 10 وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە 5.530 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کە 4.847 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بە بڕی 317 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە".
ژمارەکان وادەڵێن: "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 135 هەزار بەرمیل، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کە 8 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بە بڕی 127 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەگوێرەی داتاکان، "ۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.600 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەوەش مەکسیک دێت بە 494 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها لە لیبیاوە بە تێکڕای 225 هەزار بەرمیل و لە نەیجیریاوە بە 219 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
لەهەمان کاتدا: "قەبارەی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە بەرازیل گەیشتووەتە 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە سعودیە 195 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها لە ڤەنزوێلاوە 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆرەوە 187 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە کۆڵۆمبیاوە 71 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






