ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک هاووڵاتی لە سەیدسادق داوای چارەسەر بۆ کێشەی زەوییەکانیان دەکەن
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 100 هاووڵاتی لە قەزای سەیدسادق داواکارییەکیان ئاڕاستەی ئاڤا نیوز کردووە، تێیدا کێشەیەک دەخەنەڕوو کە پەیوەندی بە کڕینی زەوی لە شارەوانییەوە هەیە لە ساڵی 2012. بەپێی وتەی هاووڵاتییان، ئەوان زەوییەکانیان بە قیست کڕیوە و سەرەتا نیوەی پارەکەیان داوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵانی ڕابردوودا، بەشێکیان نەیانتوانیوە قیستەکانیان لە کاتی خۆیدا بدەنەوە. ئێستا، ئەو بڕە پارەیەی لەسەریان ماوەتەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە خاوەن زەوییەکان بە ئاڤای وت، زەوییەکی بە 16 ملیۆن دینار کڕیوە، سەرەتا هەشت ملیۆنی داوە و هەشت ملیۆنەکەی دیکەش دەبوو بە قیست بیداتەوە. بەڵام بەهۆی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکەی، ئەو هەشت ملیۆنە ئێستا بووەتە 15 ملیۆن دینار، واتە ساڵانە بڕە زیادەیەک خراوەتە سەر قیستەکان.
لێدوانی فەرمی: زمناکۆ ئەنوەر، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەت، ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەیانتوانیبێ قیستەکانیان بدەنەوە، ئەوا زیادەی دەچێتە سەر بە ڕێژەی لەسەدا حەوت." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران، ناتوانن دەست لە هیچ بڕە پارەیەک هەڵبگرن.
زانیاریی زیاتر: زمناکۆ ئەنوەر داواکارە لە حکومەت کە چاوپۆشی لەو هاووڵاتییانە بکات و زیادەکەیان لێ وەرنەگیرێت، بەتایبەتی مادام کە لە ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی یان لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداری ئەم هاووڵاتییانەی نەکردووە کە ئەگەر قەرزەکە نەدەنەوە زیادەی دەچێتە سەر. ناوبراو پێشنیاریشی بۆ هاووڵاتییان کرد کە سکاڵا تۆمار بکەن، بەو هیوایەی کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





