
چەکدارێکی هێزەکانی سەر بە شەرع
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە شاری لازقییە و جەبلەی سووریا، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی سووریا و پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕوویدا و بە دەیان کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا ڕایگەیاندووە، پێکدادانەکان لە ناوچەی جەبلە تا بەرەبەیان بەردەوام بوون، کە بەشێکە لە ناوچەی کەنار دەریاکان و زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە عەلەوییەکانی نزیکن لە بنەماڵەی بەشار ئەسەدن.
لێدوانی فەرمی: مستەفا کنایفاتی، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی لازقییە ڕایگەیاند، هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە و چەند گرووپێکی چەکداری سەر بە ڕژێمی ئەسەد هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەر و بازگەکانمان لە شاری جەبلە و گوندەکانی.
زانیاریی زیاتر: لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەحمەد شەرع و عەلەوییەکانی سووریا نزیکەی 85 چەکدار لە هەردوو بەرەکە کوژراون و شەڕ لە حەمس و تەرتوس و لازقییەش تا بەرەبەیان بەردەوام بووە، هاوکات بەهۆی دۆخی سووریا حەشدی شەعبی لە عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچە کەنار دەریاکانی سووریا یەکێکن لەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی حکومەتی ئەحمەد شەرع بوونەتەوە و حکومەتەکەی کار دەکات بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکانی لەو ناوچانەی سووریاش کە زۆرێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد لەو ناوچانەدا ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات






