
دیمەنی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ساڵە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە دەیان کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دانراوە دواتر لادراوە، ئەمشەو بڕیارە شاندێکی حکومی پارێزگاکە چاویان بە سەرۆکی پەرلەمان بکەوێت.
وێنە گەورەکە: پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکهاتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات، هەڵەبجە دەبێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق لە سنووری هەرێمی کوردستان، قەزای هەڵەبجە دەبێتە ناوەندی پارێزگاکە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، قایقمامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بە ئاڤای گوت، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10 لەپاڵ ژمارەیەک کەسایەتی سنووری پارێزگاکە چاومان بە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەوێت و پرسی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت و سبەی یەکشەممەش لەگەڵ د. عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبینەوە.
باکگراوند: پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی 13ـی ئاداری 2023 لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، دواتر ڕەوانەی پەرلەمان کرا بە مەبەستی پەسەندکردن، لە کۆبوونەوەی 2ـی نیسانی 2023، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، لە دانیشتنی 4ـی ئایاری 2023، خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، تا ئەمڕۆش خوێندنەوەی سێیەمی بۆ نەکراوە و پەسەند نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






