
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی بانکە پسپۆڕییەکان کردووە و لێخۆشبوون لە قەرزی سوودی کشتوکاڵی کراوە، بەو مەرجەی دانەوەی قەرزەکە لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و زیادکردنی پڕۆژەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرگای بەڕووی پێشکەشکردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و سەدان جووتیار سوودمەند بوون.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری (15786) ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 12-11-2024 دەرکراوە، هاتووە کە:
1. ڕەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.
2. ئەم لێخۆشبوونە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کۆی قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە، تەنها سوودەکەیان لەسەر ماوە.
3. جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەکە بگەڕێننەوە، بە مەرجێک لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەکە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






