
گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرپەرچی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی کوردنشین لە شاری حەلەب دەدەنەوە و کوژراو و بریندار هەیە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای لازقیە و تەرتووسی عەلەوینشین شەڕ و پێکدادان لەنێوان پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع سەریهەڵداوە و تا ئێستا هەزار و 311 کەس کوژراون، ئەمڕۆش لە شاری حەلەب هێرشێک کرایە سەر گەڕەکی شێخ مەقسوودی کوردنشین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی سووریا و حکومەتی ئێستاش هەر لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان (هەسەدە و یەپەگە)دان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیای نزیک لە هەسەدە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-09، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع هێرشێکیان کردووەتە سەر خاڵەکانی هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسوود، هێزە کوردییەکانیش بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان شەش چەکداری هێرشکاران کوژراون و چوار ئەندامی هێزە کوردییەکانیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت