سوپای سووریا: ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەناراوەکانی سووریا کۆتایی هات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئازار

هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس بە "سەرکەوتویی" کۆتایی پێدەهێنێت و دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە تەواوی ئامانجانەکانی بەدەستهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە، هێزێکی ئەمنی هەوڵیاندا کەسێکی داواکراوی پێکهاتەی عەلەوی دەستگیر بکەن لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوادا لە پارێزگای لازقیە کە زۆرینەی مەزهەبی عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن، ئەمەش ناڕەزایەتیی عەلەوییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر گرژی و پێکدادان ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن عەبدولغەنی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند:
٠ ئۆپەراسیۆنی سەربازی کۆتایی هاتووە و ئێستا دامەزراوە گشتییەکان دەتوانن دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، هاوکات ئۆپەراسیۆنەکە تەواوی ئامانجانەکانی بەدەستهێنا.
٠ هێرشەکانی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەدی پووچەڵکراون، و توانیمان لە ناوەندە گرنگەکان دووریان بخەینەوە و ئاسایشی زۆربەی ڕێگا سەرەکییەکان و پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووسمان گەڕێنراونەتەوە.
٠ پلانی نوێ بۆ درێژەدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژێم و کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە هەر هەڕەشەیەکی داهاتوو داڕێژراون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییانەوە هەزار و 300 چەکدار و خەڵکی سڤیل کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات





