
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنر هەشت خاڵییەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات 'مەسەدە' ڕایگەیاند، پابەندن بە کارکردن بۆ هێنانە کایەی سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن کە مافە بنەڕەتییەکان دەستەبەر بکات و کەرامەتی مرۆڤ بپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەممە 2025-03-10 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ ئەمڕۆ لە دۆخێکی مێژوویی نوێدا، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، سوورییەکان کۆتایی بە لاپەڕەی زوڵم و چەوساندنەوە دەهێنن بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکێتی نەتەوەیی و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی.
٠ ڕووداوەکان دەریانخستووە کە ئیرادەی گۆڕانکاری لە ئامرازەکانی سەرکوتکردن بەهێزترە. ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات پابەندبوونی خۆی بۆ کارکردن بۆ سووریایەکی دیموکراتی و فرەچەشن دووپات دەکاتەوە، سووریایەک کە مافە بنەڕەتییەکان دەستەبەر دەکات و کەرامەتی مرۆڤ دەپارێزێت و کۆتایی بەو کارەساتانە دەهێنێت کە سوورییەکان دەیان ساڵە بەرگەیان گرتووە.
٠ ڕێگای ئایندەیەکی باشتر بە بەهێزکردنی هاوکاری نیشتمانی و بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و دەستپێکردنی بوونیادنانی سیاسی لەسەر بنەمای دادپەروەری مێژوویی.
لە لایەکی دیکەوە: مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ دادپەروەری و لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێگای ئاشتیانە مافی هەموو سوورییەکان دەپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت