
فاروق حوسێن، ئەو کەسەی کە بڕیار بوو ئەم هەفتەیە بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک بەڕووداوی هاتووچۆ لەسێدارە بدرێت
ئاڤا نیوز
پێشمەرگەیەکی باشووری کوردستان لە باڵەکایەتی نزیکەی 68 ملیۆن تمەن پارە بۆ کەمپەینی ئازادکردنی گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنێرێت کە بڕیار بوو ئەم هەفتەیە بەتاوانی کوشتنی کەسێک لەسێدارە بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ساڵ پێش ئێستا فاروق حوسێن کە خەڵکی شاری مەهابادە، کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ کە سەربە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانە دەکوژێت، ئیدی دواتر خرایە زیندانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێران یاسایەک هەیە پێی دەڵێن، قەساس، واتە تۆ کەسێک بوکوژیت یان دەبێ بکوژرێیتەوە، یان دەبێت پارە بدەیت بە خانەوادەی کوژراو، کە هاوشێوەی سوڵحی عەشایەرییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەوێ بە یاسایە. دوای ڕووداوی کوشتنەکە بنەماڵەی کوژراوەکە داوای 12 ملیار تمەنیان کردبوو، کە بە زمانی بازاڕ دەکاتە 13 دەفتەر و 68 وەرەقە، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی فارووق نەکوژرێتەوە و ئازاد بکرێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: فاروق لە خانەوادەیەکی هەژار و نەدار دەبێت، برایەکی پەککەوتەیشی هەبووە و دایک و باوکیشی بەتەمەن بوون کە ئەرکی بەخێوکردنی ئەوانیشی لەسەرشان بووە، بۆیە کۆکردنەوەی ئەو پارەیە بۆ خانەوادەکەی زەحمەت دەبێت.
چی ڕوویدا؟ خەڵکی مەهاباد بۆ ئەوەی فاروق قەساس نەکرێ و بێتەوە ناو خانەوادەکەی، دەستیان کرد بە کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی پارەکە. لە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێی توانا خەڵک بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کرد. بەڵام ئەو بڕە پارەیەی کۆکرایەوە، نەدەگەیشتە 12ملیار کە خانەوادەی کوژراوەکە داوایان دەکرد.
زانیاریی زیاتر: لەم نێوەندەدا پێشمەرگەیەکی باشووری کوردستان لە باڵەکایەتی بەناوی سیروان ئەحمەد ڕێکلامی ئەم کەمپەینی کۆکردنەوەی پارە دەبینێت کە بۆ فاروق دەستیپێکردووە، ئەویش 68 ملیۆن تمەن دەخاتە هەژماری بانکی کەمپەینەکە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا پارەکە کۆکراوەتەوە و خانەوادەی فاروق حوسێن چاوەڕێن کوڕەکەیان ئازاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






